نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

نێچیرڤان بارزانی  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هانسى ئیسكۆبار، باڵیۆزى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد كه‌ ئه‌ركه‌ى كۆتایى دێت.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ماڵئاوایى له‌ باڵیۆزى ئیسپانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵیان له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسپانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری ئیسپانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، دۆخ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عیراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە