نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوان ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوان ده‌كات
پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/1/19،  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هه‌شت كچه‌ وه‌رزشوانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كرد كه‌ بوونه‌ته‌ یه‌كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تی ووڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى.

وه‌رزشوانه‌كان هه‌موویان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و وه‌ك تیمى عیراق به‌شدارییان له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا كرد كه‌ ڕۆژانى ٢٦ تا ٣١ى مانگى ڕابردوو له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو و كۆمه‌ڵیك خه‌ڵاتى زێڕ و زیو و برۆنزیان بردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له‌ وه‌رزشوانان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان خۆشحاڵن و شانازییان پێوه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامی كاروانى وه‌رزشییان ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.

لاى خۆیانه‌وه‌ وه‌رزشوانان سوپاس و خۆشحاڵییان بۆ پێشوازى و پێزانینى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پشتگیرى‌ و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، هانده‌ریان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە