پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسووڵى گشتی كۆریاى باشوور كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كونسوولى گشتی كۆریاى باشوور له هه‌ولێر كرد كه ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتایى دێت.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ماڵ ئاوایى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازی كۆرىا و ئاژانسى كۆیكا و گه‌ل و حكوومه‌تى كۆریاى باشوورى كرد كه هاوكارییان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كورستان كردووه.
لاى خۆیه‌وه كونسوولى گشتی كۆریاى باشوور، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا، هاوكار و پشتیوانى بوون و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە