درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە ژنەشاعیری ناوداری کورد، (كەژاڵ ئیبراهیم خدر) دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی كۆچی دوایی کرد.
ئەمشەو بەشێوەیەکی کتوپڕ (کەژاڵ ئیبراهیم خدر) تەندروستی تێکدەچیت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سڵیمانی و دواتر لەوێ گیان لەدەست دەدات.
كەژاڵ ئیبراهیمی شاعیر لە ساڵی (١٩٦٨) لەشاری قەڵادزێ لەدایك بووەو لەساڵی (١٩٨٧) دەستی بەنوسین كردووەو خاوەنی (١٥) دیوانی شعریە.
ئەو خانمە شاعیرە بۆماوەیەکی زۆرە لە سلێمانی دەژی، یەکێک بووە لەژنە شاعیرە دیارەکانی کوردستانی باشوور، دەیان خەڵاتی ئەدەبی لەناوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە