پەیامی کورد... ناتانیاهۆ: هیچ ئاگربەستێک لە کەرتی غەززە ناکرێت، تا ئەوکاتەی حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ئەمنیی و گشتی کەرتی غەززە، لە ئەستۆ دەگرێت تا ماوەیەکی نادیار، دەشڵێت: "هەموو ئاگربەستێکی پێشوەختە رەتدەکەینەوە، تا بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن".
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی گشتی ئەمنی غەززە لە ئەستۆ دەگرێت بۆ ماوەیەکی نادیار.
لە وەڵامی ئەوەی کە ئەوان دەیانەوێت دوای شەڕی غەززە کێ کەرتی غەززە بەڕێوەببات؟ ناتانیاهۆ وتی: "ئەوانەی نایانەوێت وەک حەماس بن".
ناتانیاهۆ باسی لهوهشكرد: هیچ ئاگربەستێک لە کەرتی غەززە ناکرێت، تا ئەوکاتەی حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات، کە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشی کتوپڕ بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە