پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی سەر کامپی مەخموور داوایەک لە تورکیا دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەلامەتی خانەکەی و دا واش دەکات ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پاش بۆردوومانەکان لە مووسڵ (مەخموور و شنگال) لەگەڵ گەیشتنی زانیاری دەربارەی بوونی قوربانی لەنێو کەسانی مەدەنیدا «جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەلامەتی خاکەکەی دەکەینەوە لە هەموو کاتێکدا».
دەشڵێت، «پێویستە دانیشتووان بپارێزرێن و ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆ و هەماهەنگییەوە چارەسەر بکرێن».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە