پەیامی کورد ... ٥٠٠ خانوو لە کەمپی ئاوارە مۆسڵمانەکان لە بەنگلادش بوو بە خەڵووز
ڕوودانی ئاگر لە ئۆردووگای ئاوارەکانی مۆسڵمان لە بەنگلادش بوو بە هۆی لەناوچوونی سەدان خانوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاگر کەوتنەوە لە ئۆردووگای نایاپارا لە بەنگلادش بوو بە هۆکاری سووتان و لە ناوچوونی لانیکەم ٥٠٠ خانوو . ئەم خانووانە زۆربەیان بە دار و پلاستیک لە لایەن ئاوارەکانی ڕۆهینگیایی یەوە درووست کرابوون . موسڵمانای ڕۆهینگیا لە هاوین ی ساڵی ٢٠١٧ ەوە و لە ئاکامی ئۆپراسیۆنێکی بەرفروانی ئەرتەشی میانمار و بوودییە تووندڕەوەکانی ئەم ووڵاتەوە بە ناچار ماڵ و شوێنە کشت و کاڵییەکانی خۆیان لە پارێزگای ڕاخین بە جێهێشت و هەڵهاتوونە بەنگلادش .
بەرپرسانی بەنگلادشی ڕادەگەێنن ئاگرکەوتنەکە شەوی چوارشەممە لەم ئۆردووگایەدا دەستی پێکردووە بەڵام جگە لە ١٠ کە بریندار بوون هیچ زەرەرێکی گیانی دیکەی بە دواوە نەبووە .
ئەمە لە حالێكدایە کە بەنگلادش خۆی لە نەبوونی دارایی و مەواددی خواردەمەنی دەناڵێنێت و میوانداری ٩٠٠ هەزار ئاوارەی مۆسڵمان ە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە