پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری فەڕەنسا دانپێدانانێک لە کۆشکی ئێلیزەوە ڕادەگەێنێت .
ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا دانی بەوەدا نا، كە وەك پێویست خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئامادەنەكردوە.
ماكرۆن لە كۆشكی ئێلیزە-وە لە پاریس ووتارێكی لەبارەی كۆرۆناوە دا و سوپاسی كارمەندانی تەندرووستی و هەموو ئەو كەسانەی كرد لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسەكەدا هاوكاربوون. ئاماژەی بەوەشدا كەمبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە بەشی چاودێری چڕدان، بابەتێكی ئومێدبەخشە.
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە ووتارەكەیدا دانی بەوەدا نا، كە وەك پێویست خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسەكە ئامادەنەكردوە، هەربۆیە فەڕەنساش هاوشێوەی ووڵاتانی دیكە نەیتوانیوە وەك پێویست دەمامك، دەستكێش، جێڵی پاككردنەوە و جلوبەرگی خۆپارێزی بۆ كارمەندەكانی تەندرووستی دابین بكات، بەڵام وانە لەو دۆخە وەردەگرن.
هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد، كارگەكانی وڵاتەكەی لە سێ هەفتەی داهاتوودا، بەرهەمهێنانی ئەو پێداویستییە پزیشكییانە پێنج هێندە زیاددەكەن.
ئیمانوئێل ماكرۆن زیادكردنی یەكەكانی چاودێری چڕی بۆ دوو هێندە بە سەركەوتنێكی گەورە وەسفكرد، ئەوەشی نەشاردەوە تائێستا نەیانتوانیوە بەسەر ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) سەربكەون، هەربۆیە سنوورداركردنی هاتوچۆ تا رۆژی 11ی ئایاری داهاتوو درێژكراوەتەوە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد، لەپێناو پاراستنی تەندرووستییاندا پابەندی رێنماییەكان بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە