پەیامی کورد ... تایم: ساڵی ٢٠٢٠ خراپترین ساڵی مێژووی مرۆڤایەتییە
گۆڤارێكی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا، ساڵی ٢٠٢٠ بە خراپترین ساڵ لە مێژووی مرۆڤایەتیی ناودەبات.
ستیڤانی زاتچاریك ڕۆژنامەنووس لە گۆڤاری تایمی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا ڕوونیكردووەتەوە، سەبارەت بە زۆرینەی خەڵكی ئەمریكا و زۆرینەی دانیشتووانی جیهان ساڵی ٢٠٢٠ خراپترین ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، هەروەها وێنای ئەو كێشانەی كردووە و دەڵێت:”برسیەتی و خۆپیشاندانەكان و چەندبارەبوونەوەی كارەساتە سرووشتییەكان دەریدەخەن كە چەندە سرووشتمان تێكداوە”.
لە ڕاپۆرتەكەدا نووسەر گەشبینی خۆشی نیشانداوە ئاماژەی بەوەداوە،:”هەمیشە ژیان بە دەركەوتنی ڕۆژ درەوشاوە و خۆش نییە، بەڵكو پێویستە پێشتر بە چەند كاتژمێرێك تاریكیدا تێپەڕین”.
هاوكات، زۆربەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕەخنەیان لە وێنەی بەرگی گۆڤاری تایم گرتووە و ڕایدەگەیەنن:”ناشێت مانەوەی چەند مانگێك لە ماڵەوە بە چەندین جەنگی گەورە وێنا بكەیت كە لەسەدەی بیستدا لە جیهاندا ڕوویداوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە