پەیامی کورد ... چەند بڕیارێکی نوێ لە لایەن وەزارەتی کارەباوە دەرکرا
وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا بە بڕینی کارەبای بەردەوام لە چەند دام ودەزگایەك و ناوی ئەو دامەزراوانەش ئاشكرا دەكات كە كارەبای بەردەوامیان پێدەدرێت.
وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لە بەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە ٣٤١ لەرێکەوتی ٢٨ی تشرینی دووهمی ٢٠١٩، بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام تەنیا بە پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ " نەخۆشخانە حکوومییەکان و پرۆژەکانی ئاو و فرۆکەخانەکان و بانکی ناوەندی هەرێم و فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و گرتووخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان "".
لە فەرمانە وەزارییەکەشدا هاتووە:
"بەپێچەوانەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لە فەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە