چەند بڕیارێکی گرینک لەلایەن لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە

چەند بڕیارێکی گرینک لەلایەن لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە

پەیامی کورد … چەند بڕیارێکی گرینک لەلایەن لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە

 

کەمێک پێش ئێستا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی دیکەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

 

راگەیەندراوەکە لە حەڤدە خاڵ پێکهاتووە و تیایدا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژە بە قەدەغەکردنی چەند بابەتێک دراوە لەوانە قەدەغەکردنی بەربانگی بە کۆمەڵ لە مانگی ڕەمەزان لە ناو و دەرەوەی مزگەوتەکان، هەروەها ئاماژە بە کردنەوەی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی دیکە دراوە لە نوێژە فەرزەکان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

 

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە خوێندن لە پۆلی ١ تاوەکو ١١ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە شێوازی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت، هەروەها قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە حکوومی و ناحکوومییە لە خوێندن و تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن بە ڕەچاوکردنی رێنوێنییە تەندروستییەکان.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە