پەیامی کورد... ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی كوژرا
ئهمشهو نیاز جەلال دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەڕانیە کوژرا.
بە پێی زانیارییەکانی، نیاز دەرگەڵەیی لە باخەکەی خۆیدا كه دهكهوێته نزیك چوارقورنه کوژراوەو، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی رانیهیه.
بەپێی زانیارییەکان، نیاز دەرگەڵەیی تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخەکەی خۆی بووە لە رانیەو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی هۆکاری کوژرانەکەی دەستیپێکردووە".
رێبوار قادر، لێپرسراوی پزیشکی دادی رانیە به كهناڵی رووداوی رایگهیاندوه: "فیشەک بەر سەری کەوتوە و ئاسەواری فیشەک بە سەرییەوە دیار بووە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە