پەیامی کورد... ئەندامانی تۆڕێکی ڕفاندنی هاووڵاتییانی بیانی لە ورمێ دەستگیر کران
فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، هێزەکانیان تۆڕێکی ڕفاندنی هاووڵاتییانی بیانییان دەستگیر کردووە.
عەلیئەکبەر پوورجەمشیدیان دەڵێت چوار ئەندامی بەڕێوەبەری ئەم تۆڕەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی بیانی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی دەستگیر کراون.
هەتا ئێستا چەند جارێک هەواڵی رفاندنی هاووڵاتییانی بیانی لە سنووری نێوان پارزێزگای ورمێ و باکووری کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
پارێزگای ورمێ دەکەوێتە سەر رێگەی ئێران بۆ باکوور و باشووری کوردستان و ڕێڕەوی سەرەکیی کۆچبەرانی نایاسایی ئێران، پاکستان و ئەفغانستان بۆ رۆژئاوایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە