ڕاگەێندراوی قایمقامیەتی هەولێر

ڕاگەێندراوی قایمقامیەتی هەولێر

پەیامی کورد    ...    قایمقامییەتی هەولێر رایدەگەێنێت : داواکارن لە هاووڵاتیان بە مەبەستی وەرگرتنی مووڵەتی هاتووچۆ سەردانیان نەکەن، چونکە لە ئێستادا مۆڵەت بە هەمو شێوەیەک راگیراوە.
قایمقامییەتی هەولێر لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "داواکارین بەھیچ شێوەیەک سەردانی دیوانی قایمقامییەتمان نەکەن بۆ مەستی داواکاری رێگاپێدان بۆھاتووچۆکردن لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگەپێدانەکان راگیراون".

ئەوەش هاتوە،  تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتووچۆبکەن کە لە رێنماییەکانی (ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لەرێکەوتی (25-3-2020) رێگەپێدراون و پێویستییان بەھیچ رێگەپێدانێکی تر نیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە