پەیامی کورد ... ڕاگەێندراویک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە
د. جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێکی سەبارەت بە پشووی دام ودەزگا فەرمییەکان و دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە.
له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی ڕاگه‌ێندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ێنێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆوەکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت.
داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکەین لە پێناو سەلامەتی و تەندرووستی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بن.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٢٨
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە