پەیامی کورد ... دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە هۆشداری دایە حكومەتی هەرێم لەسەر دواكەوتنی مووچەی پێشمەرگە، لە راگەێندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،"بەتووندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت"
لە راگەێندراوەكەدا هاتووە،"ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیدەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسینگ فراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان، بەڵام بەتووندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت"
ئەوەشخراوەتەرو،"روونە کە رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بۆتە هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگه، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگه و وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە زووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەیەنێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتی و تەندرووستی هەموان ."
ئاماژە بەوەشكراوە،"لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و ئەخلاقیمانەوە، پابەندی خۆمان بەو رێککارو بڕیارانە دوپاتکردۆتەوە، هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکات و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، روبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە."
ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەی دەستەی لیوای ٣ و ٧ی هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند : "ئاگادارتان دەکەينەوە کە باردودۆخی هێزەکانی پێشمەرگە ناسەقامگيرە و بە دۆخێکی خراپ و نالەباردا گوزەر دەکەن و گەيشتۆتە رادەيەک کە جێگای قبووڵکردن نەبێ"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە