پەیامی کورد ... كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان لە هه‌رێمی کوردستان هۆشداری سەبارەت بە به‌كارهێنانی چه‌ند جۆره ده‌رمانێك ده‌دات كه ده‌بنه‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و تێكچوونی باری ده‌روونی و لاوازبوونی دڵ.
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان رایگه‌یاندوه،"له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رهه‌مێك به‌ناوی ئه‌دیۆس Adios بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش بانگه‌شه‌ی سروشتیبونی بۆ ده‌كرێت و گوایه به‌رهه‌مه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا ١٠ بۆ ١٥ كیلۆ له كێشی له‌ش داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌رمانی مه‌ترسیدار و قه‌ده‌غه‌كراویان تێدایه."
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌رو،"به‌رهه‌مه‌كانی كێش دابه‌زاندن، ده‌رمانه‌كانی فینفلۆڕامین و دێكسفینفلۆڕامینیان تێدایه، كه به‌هۆی خراپی پڕۆفایلی سه‌لامه‌تییان كه ده‌بونه هۆی تێكشكاندنی زمانه‌كانی دڵ له ساڵی ١٩٩٠ له بازاڕی ده‌رمان كشێندرانه‌وه."
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،"مادده‌ی سیبوتڕامین یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و مادانه‌ی له ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێشدا به‌كارده‌هێندرێت و ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و تێكدانی باری ده‌رونی به‌كارهێنه‌ر و له ساڵی ٢٠١٠ه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه."
كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان راشیگه‌یاندووه،"بوونی مادده‌ی فینۆڵفتالین له‌و ده‌رمانانه‌دا، ده‌بێته‌هۆی توسشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و له ساڵی ١٩٩٧ ه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه بۆ مرۆڤ به‌كاربهێنرێت.هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی باسچی Baschi، ئه‌ی بی سلیم AB- SLIM، ئه‌دیۆس Adios ئه‌و ماددانه‌یان تێدایه"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە