پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له مه‌ترسی پێنه‌دانی كاره‌با به هاووڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌وڵی باشتركردنی ڕه‌وشی كاره‌با ده‌ده‌ن.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خواستی ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه، له ئێستادا سێ هه‌زار و ٥٨٠ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێت به‌ڵام خواست له‌سه‌ر كاره‌با شه‌ش هه‌زار مێگاواته.
باسی له‌وه‌شكردووه، له ئێستادا كاته‌كانی پێدانی كاره‌با له هه‌رێم به‌تێكڕا له‌نێوان ٩ بۆ ١٢ كاتژمێردایه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه: له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه توانراوه بڕی ٢٥٠ مێگاوات كاره‌با له‌وێستگه‌ی خورمه‌ڵه و ١٥٠ مێگاوات كاره‌با له وێستگه‌ی خه‌بات بخه‌ینه ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی یه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی كاره‌با به‌سه‌ر شاره‌كاندا ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه: هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی شاره‌كان و پارێزگاره‌كان ئیمزایان كردوه كه دابه‌شكردنی كاره‌با له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە