پەیامی کورد ... ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی دەنگۆی دروستبوونی قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی بڵاوكردەوە و هاووڵاتیانی دڵنیا كردەوە هیچ قەیرانێك لە ئارادا نیە.
دەقی راگەێندراوەكە:
لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان درووست بووە بە ھۆی بڕیاری رێکخستنەوەی ئالوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەڵ ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤیرووسی کۆرۆنا
هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە درووست نەبووە و نابێت. رێکخستنی کاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حکومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەکانیشی دارشتووە.
هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كە سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەکی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
د.جوتیار عادل
ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٤
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە