پەیامی کورد ... ڕاگەیندراوی نوێی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم سەبارەت بە نالەباری دۆخی تەندرووستی هەندێک لە تووشبوانی کۆرۆنا
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنێكیان بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له چاكسازیه‌كانی گه‌وراندا واژووی كرد، وه‌زیری ته‌ندرووستیش ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ك تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنا باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره".
له پاش واژوو كردنی رێككه‌وتنه‌كه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یه‌كیان واژۆكردوه بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاكسازی گه‌وران وه‌ك پێشكه‌شكردنی پێداویستی ته‌ندرووستی و راهێنان به‌و تیمانه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له رابردوو له‌گه‌ڵماندا بوه له قه‌یرانه‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی بۆ ئاواره‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه و چاكسازی و گرتووخانه‌كانی گه‌وران، ئه‌وه كارێكی پیرۆز و مرۆڤ دۆستانه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌ین به تایبه‌ت له چه‌ند مانگی رابردوو ڕۆڵی باشیان بینیوه له دابینكردنی ماسك و پێداویستییه‌كانی ته‌ندرووستی بۆ راگیراوان و چاكسازییه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا.
ووتیشی "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یاداشتی لێك تێگه‌یشتنمان واژوو كرد بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ چاكسازییه‌كانی گه‌وران و راهێنان به‌و تیمانه‌ی له‌و گرتووخانانه خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و به ڵێنیشیان داوه قۆناغ به قۆناغ ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئامانج له‌و پرۆژه‌یه‌ش په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستییه له چاكسازییه‌كاندا".
سه‌باره‌ت به بایكۆتی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی یش، دكتۆر سامان به‌رزنجی ووتی "به‌دڵنیایی هه‌رده‌م ووتوومانه مووچه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی زه‌روره‌تێكی گرنگه و داوامانكردوه وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتی به‌رده‌ستبوونی پاره، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له لیستی مووچه‌دا ته‌ندرووستی دابنێت، ئێستاش سه‌رقاڵی دابینكردنی ئه‌و مووچه‌یه‌ین".
راشیگه‌یاند، تائێستا دوو هه‌زار و ٤٧٣ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بون، هه‌زار و ٣٨٣ حاڵه‌ت تائێستا له نه‌خۆشخانه‌دا ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، ئه‌وانیش حاڵه‌تیان جیاوازه، زۆربه‌یان نیشانه‌ی نه‌خۆشییان نییه یان نیشانه‌كانیان زۆر به‌سووكی هه‌یه، هه‌ندێك حاڵه‌تیش مامناوه‌ندن، ژماره‌یه‌كیشیان نیشانه‌كانی به‌توندی هه‌یه و هه‌ندێكیان له باری ته‌ندرووستی ناجێگیردان و له‌ژێر چاودێری چڕن یان له‌ژێر ئۆكسجیندان یاخود له باری ته‌ندرووستی خراپترن و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن، به‌داخه‌وه له رۆژانی رابردووش ژماره‌یه‌ك مردن هه‌بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە