ڕاگەێندراوێکی گرینگ لەلایەن پژاک ەوە

ڕاگەێندراوێکی گرینگ لەلایەن پژاک ەوە

پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوێکی گرینگ لەلایەن پژاک ەوە 

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك، دەربارەی بۆردومانەكەی دوێنێ بۆسەر سەیرانگای كونە ماسی-ی سەربە پارێزگای سلێمانی راگەێندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەێندراوەكەدا هاتووە "دوێنێ كاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆ لە سەیرانگای “كونەماسی” سەر بە هەرێمی شارباژێر، گرووپێك لە هەڤاڵانمان لە كاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان، لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی جەنگی و سیخوڕییەكانی دەوڵەتی فاشیستی توركیا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا كۆمەڵێك هاووڵاتی باشووری كوردستان كە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانێكی زۆر بە ماڵ و سامانی خەڵك گەیشتووە".
پژاك ڕاشیگەیاندووە "بەهۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە هەڤاڵێكمان گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون، وێڕای شەرمەزاركردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك، هیوای شیفای بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین و لە داهاتوویەكی نزیكدا زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە