پەیامی کورد ... بەڕێوبەری لۆبی ئیسرائیل سەفەرەکەی بۆ ڕیاز " هەنگاوێکی گەورە " بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان ناو برد .
ئارتوور ستارک ، بەڕێوبەری لۆبی ئیسرائیل " کۆمەڵەی بەرپرسانی دەزگا گەورەکانی یەهوودی ئەمریکی "ڕایگەیاند : هەفتەی ڕابردوو بە هاوڕایەتی ژمارەیەک لە سەرانی ئەم دەزگایە سەفەری عەرەبستان یان کردووە
ستارک کە دۆستانی نزیکی ناتانیاهووە ، ئەم سەفەرەی " هەنگاوێکی گەورە " لە ڕاستای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تەل ئەڤیڤ ناو برد .
ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یش هەروەها ڕایگەیاند : کە تەلئەڤیڤ جگە لە دوو یا سێ ووڵات لەگەڵ هەموو ووڵاتانی عەرەب و موسڵمانانی جیهان دا پەیوەندی قووڵ و دۆستانەیان هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە