پەیامی کورد … قەیس خەزعەلى هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
قەیس خەزعەلى هەڕەشە دەکات و رایدەگەیەنێت بەبێ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق جموجۆڵە سەربازییەکان ڕاناگرن.
قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى رێکخراوى عەسائبى ئەهلى حەق رایگەیاند، گروپەکانى بەرخودان هیچ کاتێک جموجۆڵ و بژاردەى سەربازى راناگرن تا ئەوکاتەى هێزەکانى ئەمەریکا عێراق جێدەهێڵن.
خەزعەلى راشیگەیاندوە، هەمومان خۆمان بۆهەموو ئەگەر و تەحەدایەک ئامادەکردوە، پێویستە ئەمەریکیەکانیش ئەوە بزانن ئامادەیى وەڵامدانەمان تێدایە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەمیندارى رێکخراوى عەسائبى ئەهلى حەق ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، حەشدى شەعبى دامەزراوەیەکى شەرعى و فەرمیە، لە رابردوشدا بەشدارى هەر شەڕێکى کردبێت تێیدا سەرکەتوو بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە