پەیامی کورد … بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوێکی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار هەڵگرت
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رێژەی خستنەڕووی دۆلاری ئەمریکی بەرزکردوەتەوە و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار و دابەزینی بەهای دۆلار.
لەراگەیەنراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەکردوە، رۆژی چوارشەممە بڕی 225 ملیۆن و 485 هەزار و 324 دۆلاری خستوەتەبازاڕەوه، لە کاتێدا رۆژی سێ شەممە 209 ملیۆن و 730 هەزا و 601 دۆلاری خستبوە بازاڕە.
زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بە رێژەی 7.6٪ کاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەزاندنی بەهای دینار کرد، بەو هۆیەوە هەر 100 دۆلارێک لە 127 هەزار دینارەوە گەیشتە 145 هەزار دینار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە