ژمارەیەک هاوڵاتی لە ڕێگای سلێمانی-خورماتو کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوەو کۆژراو و برینداری لێکەوتەوە
شەوی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەیان لە سلێمانیەوە بۆ خورماتوو، ژمارەیەک گەشتیاری کورد کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی “ئالآ سپی” یەکە کە پاشماوەی داعشن، لە ئەنجامدا شەش هاولآتی کوژران و ١٥ ی تر بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوکەوە راگەیاند” ئەو گەشتیارانە لە ئاهەنگەکانی سلێمانی گەڕاونەتەوەو شەو لەسەر رێگای کەرکوک خورماتوو بەرهێرشی چەکدارانی ئالآ سپی یەکە کەوتوون”.
ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو هێزە عێراقییەکان هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ناوچەکانی باکوری خورماتوو بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە دەڕپەڕاندنی چەکدارانی ئالآ سپی یەکە، بەلآم پێش هێرشەکە چەکدارەکان ئەو ناوچەیەیان چٶڵکردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە