سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە چەکی قورس هەڵدەگرن

سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە چەکی قورس هەڵدەگرن

پەیامی کورد … سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە چەکی قورس هەڵدەگرن

 

پرۆژەیاسایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئامادەکراوه‌ کە چەک هەڵدەگرن، له‌مباره‌یه‌وه‌ راوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی.

 

موھەنەد نەعیم ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پڕۆژە یاسای سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکراوە کە چەک ھەڵدەگرن، بە جۆرێک ئەوانەی چەکی قورس ھەڵدەگرن بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن و ئەوانەشی تەقەی ھەڕەمەکی دەکەن بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.

 

ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی وتیشی: پڕۆژە یاساکە سزای هەر کەسێک دەدات، کە لە خۆپیشاندانەکاندا چەکی هەڵگرتبێت، ئەگەر مۆڵەت پێدراویش بێت.

 

موھەنەد نەعیم ده‌ڵێت: خودی به‌رپرسان بۆیان نییە چەک ھەڵبگرن، چونكه‌ پاراستنی بەرپرسان ئەرکی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.

 

ڕاوێژکارەكه‌ی کازمی ئاشكرایكردووه‌، پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە