پەیامی کورد … 12 ئاگری دارستانەكانی توركیا نەكوژێنراونەتەوە
تا ئێستا 12 ئاگری دارستان و ناوچە جیاجیاكانی توركیا نەكوژێنراونەتەوە، بەوتەی سەرۆك كۆماری وڵاتەكە، له كۆی 214 ئاگر، 202یان كۆنترۆڵ كراون.
ڕهجهب تهیب ئهردۆغان لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و زانیاریی نوێی داوە، نوسیویەتی لە 46 پارێزگا 214 ئاگر كەوتوونەتەوە، كە 202 ئاگریان كۆنترۆڵكراون، بەو مانایەی تا ئێستا 12 ئاگر نەكوژێنراونەتەوە.
ئهردۆغان دەڵێت، هەوڵەكان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكان بەردەوامن، “ههرگیز رێگه نادهین وڵاتهكهمان ببێته بیابان”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە