زەبیحۆڵلا مۆجاهید جێگری وەزیری کولتوور و زانیاری دەوڵەتی کاتی ئەفغانستان " بریتی لە نوێنەرانی تاڵیبان " ڕایگەیاند ڕووسیا دەتوانێ نێوەندگیری نێوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەفغانستان لە کەمکردنەوەی فشارگەلی گەمارۆوەکان ببێت و هەروەها بۆ سەر لە نوێ ئەم ووڵاتە یارمەتیدەر بێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک زەبیحۆڵلا مۆجاهید ووتی : ڕووسیا دەتوانێ نێوەندگیرێکی نوێ لە نێوان ئێمە و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوانەش دەربارەی کەمکردنەوەی فشارەکانی گەمارۆوەکان بێت و ئێمە داوا دەکەین لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆخی ناوچەکە و لەوانەش ئەفغانستان و هەروەها لە ڕەوەندی نوێکردنەوەی ووڵاتەکەمان یارمەتیدەر بێت .
بە ووتەی جێگری وەزیری کولتوور و زانیاری دەوڵەتی کاتی ئەفغانستان دەوڵەتی نوێی ئەم ووڵاتە لە دانیشتنەکانی داهاتووی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەرئەنجامی پۆزەتیڤی بەرچاوی بۆ کابۆل پێش بینی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە