پەیامی کورد ... ئەمریکا پێشوازی لە بڕیاڕێکی گرینگی نەمسا دەکات دژ بە حزبۆڵڵای لۆبنان
''مۆرگان ئۆرتێگاس'' ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٣٠ی مەی، پێشوازیی لە بڕیاری پارلمانی ئوتریش لەمەڕ ناساندنی هەڕەشەی حیزبوڵڵا دژی ئەورووپا کرد.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: '' ئێمە پەرلمانی ئۆستریا لە بابەت ناساندنی هەڕەشەی حیزبوڵڵا دژی ئەورووپا، ستایش دەکەین''.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا داوای لە ئەورووپا کرد دژی ئەم هێزە نیابەتیە مەترسیدارەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، هەنگاوی زیاتر هەڵگرن.
پەرلمانی ئۆستریا بە تێکرای دەنگ داوایان لە دەوڵەت کردووە کە لێبراوانە لە بەرامبەر چالاکییە تێرۆریستیەکانی حیزبوڵڵا لە ئۆستریا هەنگاو بنێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا، دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی مەی ، سەرجەم چالاکییەکانی گرووپی تێرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان کە سەر بە ڕێژیمی ئیرانە لەو ووڵاتەدا قەدەغە ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارەی ئاڵمانیا بۆ ڕاگرتنی هەمەلایەنەی چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەلایەن چەندین وڵات و حیزبی سیاسی پشتیوانی لێکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە