نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی نەرویژی بە هۆی هۆشداری هەبوونی بۆمب

نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی نەرویژی بە هۆی هۆشداری هەبوونی بۆمب

پەیامی کورد     ...    نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەی نەرویژی بە هۆی هۆشداری هەبوونی بۆمب  .

فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ڕایان " ئەیرلەند " ئەمڕۆ هەینی بە ١٤٢ موسافرەوە لە ڕێگای لەندەن ئۆسلۆ " پایتەختی نەرویژ " دوای وەرگرتنی پەیامی هۆشداری لە هەبوونی بۆمب لەم فڕۆکەیەدا لە فڕۆکەخانەیەک لە ٥٠ کیلۆمەتری ئۆسلۆوە نیشتەوە زەوی .

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی نەرویژ پیاوێکی ٥١ سالە بە ناسنامەی بەریتانی بە گومانی دەست هەبوونی لە ڕاگەیاندنی بوونی بۆمب لەم فڕۆکەیەدا دەست بەسەر کرا و لێکۆڵینەوە لەمبارەوە بەردەوامی هەیە .

هەموو ١٤٢ مەسافرەکەی ئەم فڕۆکەیە بێ هیچ جۆرە کێشە و  برینێک لە فڕۆکەکە دەرچوون و دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی پۆلیس دایە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە