پەیامی کورد … سبەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكاتەوە
بڕیارە سبەی یەك شەممە دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان دەست پێ بكاتەوە.
بە پێی ساڵنامەی زانكۆیی ڕۆژی یەك شەمە ٢٠٢١/٩/١٩ یەكەمین رۆژی دەوامی خوێندنە بۆ ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە ناو كەمپی زانكۆ و پەیمانگاكان.
هەروەها بڕیارە سبەی لەگەڵ كردنەوەی دەرگای زانكۆو پەیمانگاكان ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیڕەو بكرێت و پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە