پەیامی کورد ... بەم هۆیەوە کێشە و ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان ئەمریکا و ئانکاراوە .
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی ووڵاتەكەی لە سزادانی كارمەندێكی كۆنسوڵخانەی ووڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵی توركیا نیشاندا و ڕایگەیاند : ئەو هەنگاوە كاریگەری لە سەر پەیوەندیەكانی هەردوو ووڵات دادەنێت.
دادگای باڵای توركیا ، دوێنێ پێنجشەممە بە تۆمەتی پەیوەندی بە بزووتنەوەی فەتحۆڵڵا گولەن و دەست هەبوون لە هەوڵی كودەتاكەی ساڵی ٢٠١٦ سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگی بۆ مەتین تۆبووز، كارمەندی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ئیستەنبوڵ دەركرد.
لەو بارەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "سزادانی مەتین تۆبووز دەبێتە مایەی خراپبوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشینتۆن و ئانکارا و كاریگەریش لەسەر متمانەی نێوانیان دەكات."
راشیگەیاند، ئەمریكا دەخوازێت بە زوویی سزادانەكەی مەتین تۆبووز هەڵبووەشێتەوە و كێشە و گرفت بۆ پەیوەندییەكانی ووڵاتەكەی لەگەڵ توركیادا درووست نەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە