نرخی دۆلارێکی ئەمریکی ٣٠٠٠ تمەنی تێپەڕاند

نرخی دۆلارێکی ئەمریکی ٣٠٠٠ تمەنی تێپەڕاند

پەیامی کورد ... نرخی دۆلارێکی ئەمریکی ٣٠٠٠ تمەنی تێپەڕاند

 

لە درێژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئێران، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە ٣٠ هەزار تمەنی ئێرانی.

 

نرخی هەر دۆلارێکی ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئۆکتۆبر لە بازاڕە ئازادەکانی ئێران بە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی نوێ سنووری ٣٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند و گەیشتە ٣٠ هەزار و ٥٠ تمەن.

 

هەروەها نرخی هەر سکەیەک بەنیسبەت ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوول، ٩٠٠ هەزار تمەن گرانتر بوو و سنووری ١٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵدا ١٦ هەزار تمەن بوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە