پەیامی کورد ... هۆشداری ڕووسیا سەبارەت بە جمووجووڵی هێرشی کیمیاوی لە سووریا
جێگری ناوەندی ئاشتی لایەکانی دەرگیر لە سووریا سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەوال لە ئامادەسازی جمووجووڵەکان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی لە سووریا دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەلێکساندەر گرینکۆڤیچ ، جێگری ناوەندی ئاشتی لایەکانی دەرگیر لە سووریا سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە دانیشتنێکی میدیایی ڕایگەیاند کە تێرۆریستەکانی گرووپی شاندی تەحریر شام خەریکی ئامادەسازی جمووجووڵەکان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی و مەواددی ژەهراوی لە بەشی باشووری ئێدلیب لە سووریا یە .
ئەو ووتی : ناوەندی ڕووسی ئاشتی لایەنەکانی دەرگیر لە سووریا ، زانیاریگەلێکیان دەربارە ئامادەسازی جمووجووڵە لە لایەن گرووپی تێرۆریستی شاندی تەحریر شام ە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی و مەواددی ژەهراوی لە بەشی باشووری ئێدلیب بەدەست گەیشتووە .
ئەلێکساندەر گرینکۆڤیچ هەروەها ووتی : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە ، تێرۆرسیتان بە نیازن هاوشێوەسازی بکەن لە ناوچەی " جبل زاویە " بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان بیانی وێنەگریان کردووە و ئەم وێنانەیان لە ئینتەرنێت میدیاکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوایی و هێزەکانی دەوڵەتی سووریای بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیاوی دژی خەڵکی سڤیل تاوانبار کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە