لەراگەیندراوێکدا لیژنهی كاروباری ناوخۆ لهئهنجومهنی پارێزگای ههولێر رەتیکردووەتەوە، كه مۆڵهت بۆ گردبوونهوهو خۆپیشاندان بۆ ئەمڕۆ دووشهممه وهرگیرابێت.
لیژنهی كاروباری ناوخۆیی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر لەراگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكی دهست (پەیاماکورد) كهوتووه رایگەیاندووە، کە "ھیچ داواکاریەک بۆ گردبوونەوە یان خۆپیشاندان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە یان رۆژانی دیکە بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت پێشکەش نەکراوە".
لەراگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە، کە "ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات ڕاست نییەو پێچەوانەی ماددەی چوارەمی یاسای ژمارە (١١ )ی ساڵی (٢٠١٠)ی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستانە، کە دەبێت داواکاریی خۆپیشاندان لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار پێش وادەی ئەنجامدانی بە (٤٨) کاتژمێر پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار بکرێت".
دوێنێ یەک شەممە هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکە لەشاری هەولێریش لەلایەن ژمارەیەک لەمامۆستایان و فەرمانبەرانەوە دژی پاشەکەوتی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە