پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئابووری خاوەنکارانی ئیمارات - کوردستان دادەمەزرێت
هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرهێنان و بازرگانی و ئیمارات هەوڵ دەدات ٦ بانک لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەی وەبەرهێنان، ئەمڕۆ محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پێشوازی لە ئەحمەد زاهری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر کردووە و خۆشحاڵی خۆیشی بە دەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری، ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی دەربڕی.
لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتی ئیمارات، دامەزراندنی ئەنجوومەکەنەکی بە پێویست ناو برد و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی هەوڵی هێنانی ٦ بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان وەربگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە