پەیامی کورد... ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگدان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکاتەوە
لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق کۆدەبێتەوە.
ماجد شنگالی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی نوێنەران بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک تا دەنگ بدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتو و ئەودانیشتنەش کە دیاریدەکرێت بەهێزی و هەماهەنگی هەیە لەنێوان هاوپەیمانی سێقۆڵیدا.
ڕاشیگەیاندوە، کاتێک دەنگدان کراو زۆرینەی دەنگ بۆ کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بەدەستهات بەهێزی هاوپەیمانییەکە دەردەکەوێت و تا ئێستاش کاندیدی پارتی ڕێبەر ئەحمەدە، دوا تێپەڕبوونی هەڵبژاردنیشی حکومەتی داهاتووش بەخێرایی پێکدەهێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە