پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی کارنامەی کابینەکەوە دەکات.
بەپێی زانیاریەکان کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە کۆبونەوەکەدا گفتووگۆ لە بارەی رێوشوێن و مێکانیزمی جێبەکردنی هێڵە گشتیەکان و کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
١٥ی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین کۆبونەوەیدا چەند بڕیارێکی دەربارەی دەوامی فەرمانبەران و وەزیرەکانی کابینەکەی دەرکرد.
بەپێی راگەێندراوی کۆبوونەوەکە، دوای روونکردنەوەی كارەكانى دەستبەکاربوونی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەرنامەی کارەکانی وەزارەت لەماوەی ٣٠ رۆژدا دابرێژن و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت وبخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە.
لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرینگ دەربارەی دەوامی وەزیرەکان و خاوەن وەزیفه باڵاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی رۆتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو دامودەزگاکانی حکومەت خستەڕو، دواتر بە کۆی گشتی پەسەندکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە