ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دە بێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دە بێتەوە

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆ دە بێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق، کۆ دە بێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/٤/٢٠٢٢ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەر دوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆ نووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕووسیا - ئۆکراینا.

ئەوەشی خستەڕوو: هەر لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (مشروع قانون الدعم الطاریء للأمن الغذائی والتنمیة) کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە هەمان کاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٧٦)ی ٢٠٢٠/١٠/٧ کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەر دوو ماددەی (٩) و (١٠) لە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە