ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:

-جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکوومەت.

-بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

-گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.

-دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە