پەیامی کورد... ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی ٩ نەخۆشخانەی هەرێم بەفەرمی دەناسێنێت
ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی بە فەرمی داندەنێت بە چوار نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ پرۆگرامی مەشقی پزیشکی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی لە نووسراوێکی فەرمیدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە ٩ نەخۆشخانە لە هەرێمی کوردستان کە چوار نەخۆشخانەیان دەکەوێتە شاری سلێمانی ئەوانیش نەخۆشخانەکانی (شار و مناڵبون و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵدان و نەشتەرگەری فێرکاری)ن.
تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، لەو نوسراوەدا هاتوە لە وەڵامی نوسراوێکی ئەنجوومەنی کوردستانی بۆ پسپۆڕە پزیشکەکان سەبارەت بە بەدەستهێنانی دانپیادانانی ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشق لە هەرێمی کوردستان، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بەژمارەیەک نەخۆشخانە و پرۆگرامی مەشقی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەیەک، هەروەها دوای سەردانکردنی لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی پزیشکی ئوردنی و دیراسەکردنی نەخۆشخانەکان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانپیادانان بە چوار نەخۆشخانە لە سلێمانی و دوو نەخۆشخانە لە شاری هەولێر و سێ نەخۆشخانە لە دهۆک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە