ڕێنمایی نوێی شارەوانی بۆ تاپۆ کردنی زەوینی زێدەڕؤ دەرکرا

ڕێنمایی نوێی شارەوانی بۆ تاپۆ کردنی زەوینی زێدەڕؤ دەرکرا

پەیامی کورد    ...    ڕێنمایی نوێی شارەوانی بۆ تاپۆ کردنی زەوینی زێدەڕؤ دەرکرا

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند : كۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەركراون و بەپێی ئەو رێنماییانەش زەوی و خانووەكانیان تاپۆ دەكرێن، بەڵام كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەم ئەندامان ناگرێتەوە.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ووتی: "بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩، كە لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاو كراوەتەوە، ئەو زەوی و خانووانەی پێش رێكەوتی ١٣/٠٣/٢٠١٨ بە زێدەڕۆ دروست كراون، تاپۆ دەكرێن كە پێویستە پارێزگارەكان بەو كارە هەڵسن یان بریكارەكانیان و خاوەن زەوی یان خانوو داواكاری پێشكەش دەكات بۆ شوێنی پێویست، ئەوكات تا ٢٠٠مەتر تاپۆ دەكرێت بە نرخێك كە ١٥تا ٣٠هەزار دینارە بۆ هەر مەترێك، بەڵام كە لە سەرووی ئەو ڕووبەرە بێت، بە نرخی رۆژانە تاپۆ دەكرێن".

ئەحمەد گوتیشی: "ئەو رێنماییانە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەم ئەندامانن، هەروەها ئەوانەی لەناو سەنتەری پارێزگانن، هەر مەترێك بە ١٥ بۆ ٣٠هەزار حیساب دەكرێت و بۆ قەزاكان ١٠بۆ ١٥ هەزاردینارە و بۆ ناحیەكانیش ٥ بۆ ٨ هەزار دینارە".

دەشڵێ، پێویستە ئەوانەی بۆیان تاپۆ دەكرێت لە یەك زەوی زیاتریان نەبێت و لەگەڵ ماستەرپلانیش گونجاو بن، بۆیە لیژنەیان بۆ درووست دەكرێن و دەست بە تاپۆكردن دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە