نوێترین ئاماری تای خوێنبەربون لەعێراق و هەرێم راگەیەندرا

نوێترین ئاماری تای خوێنبەربون لەعێراق و هەرێم راگەیەندرا

پەیامی کورد... نوێترین ئاماری تای خوێنبەربون لەعێراق و هەرێم راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوونی لەسەرجەم پارێزگاكان راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارە لەهەرێمی كوردستان 11 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆماركراون و ژمارەیەكیان گیانیان لەدەستداوە.

دكتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە 250 تووشبووی تای خوێن بەربوون لەسەرجەم پارێزگاكاندا تۆماركراوە و 35 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین تووشبوو لەپارێزگای زیقار تۆماركراوە كە 67 تووشبوون و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەكرد لەپارێزگای هەولێر 8 تووشبووی تای خوێن بەربوون تۆماركراوە و 4 یان گیانیان لەدەستداوە، لەسلێمانی هیچ كەسێك تووشی نەخۆشییەكە نەبووە، لەدهۆك سێ تووشبوو تۆماركراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە