پەیامی کورد ... نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە سەر بەرتیلێک بە بڕی ٢٥٠ میلیۆن دۆلار ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاودەكاتەوە تێیدا بە ناوی سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژی سیاسی نەدەن.
لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ( دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی تووندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی. ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان.
هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکوومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە