پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٠١ی ٠٧ی ٢٠٢٠ به‌هۆى دابه‌زینى بڕى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا، نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى بهخۆیهوهبینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشته سه‌رو ٤٢ دۆلارى ئه‌مریكى.
به‌پێى داتاكانى په‌یمانگاى پێترۆڵى ئه‌مریكى، هه‌فته‌ى رابردوو نه‌وتى ئەمباركراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و ٨ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى تۆماركردوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، خاوى برێنت %٢.٤٥ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشتوه‌ته ٤٢ دۆلار و ٢٨ سه‌نت، هه‌روه‌ها خاوى ئه‌مریكى دۆلارێك و دوو سه‌نته به‌رزبوه‌ته‌وه و یه‌ك به‌رمیل به ٤٠ دۆلار و ٢٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، هه‌رچى خاوى رێكخراوى ئۆپێكیشه به‌رمیلێك به‌رانبه‌ر ٣٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نته.
دواى ئه‌وه‌ى له كۆتایى ساڵى ٢٠١٩ ڤیرووسى كۆرۆنا له چین ده‌ركه‌وت و دواتر به ته‌واوى جیهاندا بڵاوبوه‌وه، به‌هۆى كه‌ره‌نتین و داخستنه‌وه له جیهاندا نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو خواستی له‌سه‌ر نه‌ما و نرخه‌كه‌ی دابه‌زینى بهخۆیهوهبینى، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له نرخه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە