نرخی کارەبای نیشتمانی بە تەواوی لە خەڵک وەرناگیرێت

نرخی کارەبای نیشتمانی بە تەواوی لە خەڵک وەرناگیرێت

پەیامی کورد    ...   نرخی کارەبای نیشتمانی بە تەواوی لە خەڵک وەرناگیرێت .

ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، نرخی کارەبای نیشتیمانی کە لە هاووڵاتیانی وەردەگیرێت لەگەڵ تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیدا گونجاو نیە، دەشڵێت "بەرهەمهێنانی کارەبا تێچویەکی زۆری دەوێت".

ئەحمەد عەبادی ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن روونیکردوەتەوە، "بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق تێچویەکی زۆری هەیە و وەرگرتنی پارەی کارەبای نیشتیمانی لە هاووڵاتیان بەراورد ناکرێت بە تێچووی بەرهەمهێنان وگواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی بەدوادچونەکانیان لە سەدا ٥٨ی بەفیڕۆچوونی کارەبا لە ناوچە کشتوکاڵی و ناوچە هەرەمەکییەکانی دانیشتواندا تۆمارکراون کە بەشێکی زۆریان تێچووی کارەبا نادەن بە حکومەت.

ئەوە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی عێراق لە ١٥ ساڵی رابردوودا بە بەهای دەیان ملیار دۆلار خەرجی لە بەرهەمهێنانی کارەبادا کراوە، بەڵام تائێستا نەتواندراوە کارەبای نیشتیمانی بەردەوام بۆ هاووڵاتیانی ووڵاتەکە دابینبکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە