پەیامی کورد... کۆنسێرتی هونەرمەند «حوسێن سەفا مەنش» لە قوروە، لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە
کۆنسێرتی شاری قورووەی هونەرمەند حوسێن سەفامەنش بە هەڕەشە و لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نێزیک لە حوسێن سەفامەنش ڕایگەیاندووە کە لە ژێر گوشاری هێزەکانی ڕژێم و بە تایبەت ئیتلاعاتی سوپا کۆنسێرتی شاری قورووە هەڵوەشێندرایەوە و ئیزنیان بەم گروپە هۆنەرییە نەداوە ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکەیان لە شاری قورووە بکەن.
بڕیار وابوو ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ هونەرمەند سەفامەنش لە شاری قورووە کۆنسێرتێک بەڕێوەبەری کە بە هۆی هەڵوێستی و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی شاری مەریوان لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ کەوتە بەر ڕقی هێزەکانی ڕژێم و ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی لە قوروە پێ نادرێت و ئەمەش وەکوو تۆڵە کردنەوەی ڕژێمە لە ناوبراو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە