گرنگی کاتەکانی خه وتنى بایۆلۆجی لەجەستەی مرۆفدا
لە کاژێر 9 بۆ 11 ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەکانە لەناو بۆڕییە سستەکان بۆیە پێویستە ئەم کاتە بە هێمنی بەڕێ بکرێت.
ئەگەر هەرکەسێک سەرقاڵی کارکردن بێت لەم کاتەدا ئەوە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر تەندروستی.
• لە کاژێر 11 بۆ 1 ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو جگەرە ئەمەش کاتێکی زۆر باشە بۆ خەوێکی قووڵ.
• لە کاژێر 1 بۆ 3 ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو زراوە و کاتێکی زۆر باشە بۆ خەوێکی قووڵ.
• لە کاژێر 3 بۆ 5 ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو سییەکانە بۆیە ئەو کەسەی کۆکەی هەبێت لەو کاتەدا زیاتر دەکۆکێ چونکە کاری لەناوبردنی ژەهرەکان دەست پێدەکات و پێویست ناکات هیچ دەرمانێک بخۆیت تاوەکو ڕێگری نەکەیت لەکاری ئاسایی سییەکان بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.
• کاژێر 4 ی بەیانی کاتی دروست بوونی مۆخی ئێسک و خڕۆکەکانی خوێنە بۆیە پێویستە لەو کاتەدا لە خەوێکی زۆر قوڵدا بیت.
• کاژێر 5 ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو میزڵدانە بۆیە پێویستە لەم کاتەدا میزڵدان بەتاڵ بکەیتەوە تاوەکو یارمەتی میزڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.
لێرەدا گرنگی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەکاتی خۆیدا دەردەکەوێت.
• کاژێر 7 بۆ 9 ی بەیانی کاتی مژینی خۆراکە لە ڕیخۆڵە باریکە بۆیە پێویستە لەم کاتەدا نانی بەیانی بخورێت.
بۆیە ئەوەی بیەوێت تەندروستی جەستە و مێشکی بپارێزێت پێویستە نانی بەیانی کاژێر 7:30 بخوات.
* ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن پێویستە ئەم خووە بگۆڕن چونکە جگەر و ڕیخۆڵە کاری خۆیان بەباشی ناکەن بۆیە کاژێر 9 بۆ 10 ش بیخۆیت هەر باشترە لە نەخواردنی
درەنگ خەوتن و درەنگ هەڵسان جەستە هیلاک دەکەن و ناتوانێ وەک پێویست ژەهرەکان لەناو ببات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە