کوژرانی چوار بەرپرسی داعش لە سامەڕا

کوژرانی چوار بەرپرسی داعش لە سامەڕا

پەیامی کورد ... کوژرانی چوار بەرپرسی داعش لە سامەڕا

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە لە باشوری سامەڕا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژراون.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو چوار بەرپرسەی داعش لە هەرە ترسناکترین داواکراوەکانی ئەو رێکخراوە بوون و هێزە ئەمنییەکان ماوەیەکی زۆرە بەشوێنیانەوەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کوژرانیان زانراوە کە دوو لەو بەرپرسانەی داعش قایشی خۆتەقاندنەوەیان لە خۆیان بەستووە و نزیکبوون لەوەی زیانێکی زۆر بە هێزە ئەمنییەکان بگەیەنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە