کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادەباشی دەکات

کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادەباشی دەکات

پەیامی کورد     ...    کالیفۆرنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردن ئامادەباشی دەکات

زیادبونی ئاشکرای ڕیکلام و هۆشدارییە مەترسیدارەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئەگەری دەستکاری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا نیگەرانی گەلی تووندی میدیاکان و شیکەرەوانی سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە . بە تایبەتی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا لە جەرەیانی یەکێک لە کۆبوونەکانی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا لە دواهەمین مووڵەتی بانگەشەکەردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە هەوادارەکانی ڕاگەیاند و ووتی کە " دەنگ و داهاتووی ئێوە لە مەترسی دایە " . و لە بەردەوامیدا جارێکی دیکە بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکای سەبارەت بە قابیلییەتی هەژمارکردنی دەنگە نێردراوەکانی لە ڕێگای پۆستەوە لە هەندێک لە ئیالەتەکانی وەکوو پێنسیلڤانیا ، ڤیسکانسن و کارۆلینای باکوور ، بۆ ڕۆژێک دوای دەەنگدانەکانی بڕیارێکی مەترسیدار ناوبرد کە ئەمە ڕێگای فرت و فێڵی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکان درووست دەکات . هۆشدارییەکانی ترامپ لە سەر ئەوەی کە ئەگەری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بە جەەختەوە دەبێتە هۆکاری نائارامی و سەر لێشێواوی لە وولاتەکەدا کەسانی ئاگادار و بیرمەندی نیگەران کردووە کە لەوانەیە ئەم ناوە ڕەمزییە خیتاب بە لایەنگرانی ترامپ بێت و سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ئەگەری شکست و سەرنەکەوتن لەوانەیە حۆکمی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمریکا بکاتە یارییەک بۆ ڕەت کردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان - کە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەبێت ەهۆکاری ڕوودانی تێکهەڵچوونە ناوخۆێیەکان لەو ووڵاتەدا .

هەروەها دەنگی زەنگی مەترسی و هۆشداری لە بڕوای شاندی نووسەری ئەم بڵاوکراوەیە ئەوەندە بەرزە کە نووسیویانە : " گووئین نیووسام ، فەرمانداری کالیفۆڕنیا ، بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ئەگەر ، ئەم ئیالەتەی بۆ نائارامییەکانی دوای هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکات . "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە